چاویارنیوز _ عەدنان مەلا ساڵح یاساناس ڕایگەیاند: نە یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و نە بەندەکانی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ قیمەت و ئەرزشی دەمێنێ، کاتێک دەبینی لەغەززە ژن و پیاو و منداڵ لەبرسێتیدا گیان دەسپێرن.
وتیشی ئەو مافی مرۆڤ و دیموکراسییەی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکەن لەدرۆیەکی شاخدار زیاتر هیچی تر نیە.
دەڵێت: ڕۆڵی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لەبەرامبەر جینۆسایدی کەرتی غەززە ترسنۆکانەو شەرمنانەیە.
وتیشی: هەموومان بەرپرسین هەرکەسەو بەپێی توانای خۆی نابێ بێدەنگ بین، ئەزعەفولئیمان دەبێ لەدڵەوە پێمان ناخۆش بێت و دڵمان لای ئەو کوشتارگە بێت کە زاڵمان لەغەززە بەرپایان کردووە.
عەدنان مەلا ساڵح یاساناس:
دیموکراسییەی ڕۆژئاوا و ئەمریکا درۆیەکی شاخدارە
هەموومان بەرپرسین بەرامبەر غەززە و هەرکەسە بەپێی توانای خۆی نابێ بێدەنگ بین.

No Comment! Be the first one.