چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بە كەناڵی “الحدث”ی ڕاگەێاندووە، دیمەشق ئامادەیی خۆی پێی راگەیاندوین بۆ رازیبوون بە داخوازیی کورد، لەبارەی زمان و مافە کولتوورییەكان.
وتیشی: هەندێک دامەزراوەی سیادی دەبێت بە ناوەندگەرایی بمێننەوە. یەکخستنی (١٠٠) هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە.
دەڵێت: داوا دەکەین زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان.
ڕاشیگەیاندووە، بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردووە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور.
باسی لەوەشکردووە، ئاگادار کراینەوە کە کۆبوونەوەی پاریس لەسەر داوای دیمەشق دواخراوە بەهۆی رووداوەکانی سوەیداوە، ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، بەڵام جێبەجێکردنی پێویستی بە کات هەیە. هەروەڵا هاوڕاین لەگەڵ حكومەت لەبارەی دروشمی یەک سوپا، یەک حکومەت، یەک دەوڵەت .
ڕاشیگەیاندووە، هەوڵ دەدەین ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بگۆڕین بۆ ئاشتییەکی گشتگیر و دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک شەرع ئەرێنی بوو، دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن، چونکە تاکە بژاردەی ئێمە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆیە، هەروەها رووداوەکانی سوەیدا هانمان دەدات بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.
وتیشی، هەموومان لەسەر یەکگرتوویی سوریا هاوڕاین و نا ناوەندێتی بە مانای دابەشکردنی وڵات نییە.
مەزڵوم عەبدی:
دیمەشق رازیبوون بەجێبەجێکردنی داخوازیی کورد
هەندێک دامەزراوەی سیادی دەبێت بە ناوەندگەرایی بمێننەوە. یەکخستنی (١٠٠) هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە.

No Comment! Be the first one.