چاویارنیوز _ ئیسرائیل یەکێکه له وڵاتە بێبەزییەکان بە پشتوانی ئەمریکا له کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی دەست هەڵناگرێ، کوڕە زۆڵەکەی ئەمریکا لەسەر کارە ناشرینەکانی لە پێشچاوی جیهان ناوی خۆی و وڵاتەکەی خستە لیستی ڕەشەوە.
سیروان سلێمان ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: یسرائیل جەنگ یاسای خۆی هەیە، سنوری بەزاندنی جەنگیش بەمشێوەیە کارێکی وەحشیگەرییە، ئێوە وەک مرۆڤ ناژین، کۆمەڵگە نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم تاوانە بێدەنگە، لە ئیسرائیل تاوانبارترە.
راشیگەیاند، ئەوەی له غەززە دەگوزەرێ جینۆسایده، لە هەموو ناخۆشتر ڕێگە نادەن نان و ئاو بڕوات بۆ خەڵکی سڤیلی غەزه، ڕێکخراوەکانی خێرخوازی ڕوڵی باشیان هەیە، پێویسته پشتگیری بکرێ.
وتیشی، وڵاتی سعودییە وەک موسڵمان زەکات و هاوکاییەکانی بگەیەنێتە وڵاتی غەززه، سعودییە پایتەختی ئیسلامە پێویستە ڕۆڵی گەورە ببینی هەرئەوەندەی ترەمپیی پێ دەبڕێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستانیانی ئازیز.. دەستی هاوکاری بۆ ڕێکخراوەکانی غەزه درێژ بکەن، خۆتان بخەنە شوێنی ئەوان، نابێت تاوانی ئەنفالمان بیربچێت، ئێستا غەزه لە هەمان سروشتی ئەنفالی هەشتاو هەشت دایە.
سیروان سلێمان ڕۆژنامەنووس:
غەززە جینۆساید دەکرێ
ئەوەی له غەززە دەگوزەرێ جینۆسایده، لە هەموو ناخۆشتر ڕێگە نادەن نان و ئاو بڕوات بۆ خەڵکی سڤیلی غەزه.

No Comment! Be the first one.