چاویارنیوز _ تەلەفزیۆنی سوریا ڕایگەیاند: بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی سوریا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێستا دیمەشق تاوتوێی ئەگەری کشانەوە لە دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە لە پاریس دەکات.
سەرچاوەکە توڕەبوونی حکومەتی سوریای لە کۆنگرەکەی دوێنێی حەسەکە ڕاگەیاندووە کە نوێنەرانی عەلەوی و دروزەکانیش تیایدا قسەیان کردووە.
تەلەفزیۆنی سوریا ڕاشیگەیاندووە هەسەدە نیەتێکی جددی لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار نییە.
پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ کورد
بەبیانووی بەشداری عەلەوی و دروزەکان لەکۆبوونەوەکەی حەسەکەدا، دیمەشق هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی پاریس دەکات.

No Comment! Be the first one.