چاویارنیوز ــ فاتیح ئەربەکان، ئاشکرای دەکات، 5 هەزار هاوڵاتی تورکیا بەشدارن لە کۆمەڵکوژی غەزە و ئەردۆغانیش بەرامبەر ئەو کارە بێدەنگە.
فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند” زیاتر لە پێنج هەزار هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا کە لەئیسڕائیلن لە ڕیزەکانی سوپای ئەو وڵاتە خزمەت دەکەن و بەشداری لە کۆمەڵکوژی منداڵانی غەززە دەکەن.”
وتیشی” ئەوانە بە هاوڵاتی تورکیا هەژمار دەکرێن، ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار چۆن ڕێگەیان پێدەدات بگەڕێنەوە تورکیا.”
فاتیح ئەربەکان، داوای کردووە ڕەگەزنامەی تورکیا لەو جولەکە تورکیانە وەربگیرێتەوە.
سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا:
پێنج هەزار تورک بەشدارن لە کۆمەڵکوژی غەززەدا
ئەوانە بە هاوڵاتی تورکیا هەژمار دەکرێن، ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار چۆن ڕێگەیان پێدەدات بگەڕێنەوە تورکیا.
No Comment! Be the first one.