چاویارنیوز _ ڕۆژنامەی یەنی چاغی تورکی لیستی ئەو ناوانەی دەم پارتی ئامادەیکردووە ئاشکراکردووە بۆ ئەوەی بچنە پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی چەکدانانی گەریلا.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ناوی وەیسی ئاکتاش زیندانیکراوی پێشووی ئیمڕاڵی هەیە، کە لە دوایین دەرکەوتنی ئـۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی لەتەنیشتی دەرکەوت، بەڵام تا ئیستا ئەو پێشنیارەی دەم پارتی لەلایەن کۆمیتەی ئاشتی پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر نەدراوه، کە پێدەچێت لەسەر خواستی ئـۆجەلان بوبێت.
شایانی باسە، ئاکتاش یەکێک بوو لە زیندانیانی سیاسی کە لە ساڵی 1994 بەهۆی چالاکیە سیاسیەکانی لەپێناو مافی کورد دەستگیرکرا، لەساڵی 2015ش گواسترایەوە ئیمڕاڵی هەر لەوکاتەوە لەوێ مایەوە تا ئەو دوایانە بەر یاسای چاکسازی کەوت و ئازاد کرا.
No Comment! Be the first one.