لە بەریتانیا 10 کەس بریندارکران
لە ئەنجامی هێرشێکدا لەیەکێک لە شارۆچکەکانی بەریتانیا، 10 کەس برینداربوون، برینی زۆرینەیان سەختە و سەرۆک وەزیران ڕووداوەکە بە شۆکهێنەر ناودەبات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دهگاته بهغدا
لە سەردانێکی چاوەڕوانکراودا، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەگاتە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە.
ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی ئێران دەکات
لەنامەیەکدا کە ئەمریکا ئاراستەی ئێرانی کردووە، ویستی خۆی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران دەربڕیوە.
هەڵوێستی توركیا لەسەر تێكەڵكردنی هەسەدە و هێزەكانی حکومەتی سوریا
لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: بەوردی چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا دەکەن.
وەفدی ئیمراڵی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، وەفدی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
ئاژانسی ھەواڵی رەسمیی سوریا:
ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەکات
بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ، ئەحمەد شەرع سەرک کۆماری سوریا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.