پزیشکیان: مەرجەکانی ئاگربەستمان بە روونی راگەیاندووە و پابەندین پێیانەوە
زیادەڕۆیی و داواکارییە بێبنەماکانی ئەمریکا بوونە رێگر لەبەردەم گەیشتن بە رێککەوتن.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا: دانوستانی لوبنان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
نه‌عیم قاسم، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچن.
هۆشدارییەکی تووند لە ئێرانەوە: ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداو یان بۆ هەمووانە یان
قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێ، "ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا هیچ بەندەرێکی دیکە لە کەنداو و دەریای عومان لە ئارامیدا نابێت.
زولفەقاری هۆشداری دەداتە ئەمریکا
هەرکەشتیەکی جەنگی لەگەروی هورمز نزیک ببێتەوە وەڵامی توند دەدرێتەوە .
قائانی هەڕەشەی توند لەئەمریکا دەکات
بەرەی یەکگرتووی موقاوەمە لە تەواوی ناوچەکەدا ئامادەییەکی بەهێز و کاریگەری هەیە و لە چاوەڕوانیی دوژمناندایە.
پزیشكیان بۆ پوتین: هه‌ژمونخوازیی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م گه‌یشتنه به رێككه‌وتن
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، هه‌ژمونخوازیی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م گه‌یشتنه به رێككه‌وتن.سه‌رۆكی روسیاش ده‌ڵێت، پشتگیری له رێگه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه هه‌یه.