چاویارنیوز – تەرمی پاکی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا (ع) لە مەشهەد ئەسپەردەی خاک کرا.
تەرمی پاکی ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی ڕێبەری شەهید بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ لە تەنیشت مەزارگەی ئیمام ڕەزا (ع) لە شاری مەشهەد بەخاک سپێردرا.
پێگەی زانیاری هەواڵی شەهید ڕێبەری شۆڕش بڵاویکردەوە، پێش ناشتنی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی لە مەزارگەی پیرۆزدا تەوافوقیان بۆ کراوە.
لە ٢٨ی فێریڤێری لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەم ڕۆژی ئەم هێرشانەدا شەهید بوو.
دوای زیاتر لە ٤ مانگ تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٦ی ژوئیە لە تاران و ڕۆژی سێشەممە لە شاری قوم بەڕێکرا.
ڕۆژی چوارشەممە تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران بۆ عێراق گواسترایەوە و لە نەجەف ئەشرەف و کەربەلا موعەلا بە ئامادەبوونێکی بەرفراوان و بە جۆش و خرۆشی تازیەباری ئەم وڵاتە پێشوازیی و بەڕێکرا.
لە کۆتاییدا تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە شاری پیرۆزی مەشهەد بەڕێکرا و ئایەتوڵڵا سەید مستەفا حوسێنی خامنەیی کوڕە گەورەکەی نوێژی لەسەر کرد و ئەسپەردەی خاک کرا.
No Comment! Be the first one.