ئیمامئۆغڵو دوو ساڵ زیندانی دەکرێت
بەبیانووی ئەوەی سوکایەتی بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن کردووە، فەرمانگەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبوڵ، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سەرۆكی پێشوی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ دەرکرد.
داوادەکرێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
ئەنجومەنی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات، تا ئێستا دۆسێی دەمیرتاش بووە بە یەکێک لە ئاڵۆزترین دۆسیە یاساییەکانی تورکیا.
ئیمانوێل ماکرۆن:
ئیسرائیل متمانەی خۆی لەدەستداوە
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: ئیسرائیل متمانەی خۆی لەبەرچاو جیهاندا لەدەست دەدات و هێرشە نوێیەکەی بۆ سەر کەرتی غەززە هەڵەیەکی گەورەیە.
سوریای نوێ پێویستی بە سیستمێکی نا ناوەندییە؛
ئیدارەی خۆسەر ڕەخنە لە حکومەتی کاتیی سوریا دەگرێت
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند: دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا تا ئێستا ئەنجامێکی کەمی بەدیهێناوە، هۆکاری خاوی جێبەجێکردنی بڕگەكانی رێککەوتنی (10)ی ئازاریشی خستە ئەستۆی دیمەشق.
وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی واشنتن دەکات
ماڵپەڕێکی ئەمریكی لەزاری لێپرسراوانی وڵاتەكەوە ئاشكرایكراد، وەزیری دەرەوەی سوریا، سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا دەكات و بڕیاریشە رۆژی هەینی لەگەڵ ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆببێتەوە.
لووتكهی عەرەبیی و ئیسلامیی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبیی ـ ئیسلامیی کە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەسترا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هێرشکردنەسەر قەتەر، هێرشە بۆ سەر هەموومان.