تونس کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە
وهزیری دهرهوهی تونس باس لەوەدەکات، لهسهرهتای ئهمساڵهوه تا ئێستا نزیكهی 10 ههزار كۆچبهری نایاسایی بۆ وڵاتهكانیان دیپۆرتكراونهتهوه.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەیەکی تورکیای ڕەتکردەوە
دوای ئەوەی تورکیا داوای مانەوەی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد لە زیندان، بەڵام لەهەواڵی شۆکهێنەردا، دادگای ئەوروپا تانەکەی توركیای رەتكردەوە، لای خۆشیەوە دەمیرتاش دەڵێت: بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی گرنگە
میسر وەڵامی شەرع دەداتەوە
لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لەکۆنگرەی وەبەرهێنان لەسعودیە، لێکەوتەی زۆری بەدوای چۆیدا هێنا و چاودێرێکی سیاسی میسڕی دەڵێت: میسر رێگە بە دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع نادات سازش لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بکات بۆ ئیسرائیل.
ئیسرائیل رێگە نادات هێزی تورکیا بچێتەناو کەرتی غەززەوە
ئیسرائیل بەتەواوی ڕەتیکردەوە کە هێزی تورکیا بچێتەناو غەززەوە، ڕایگەیاندووە، رێگە بەکارێکی لەوشێوەیە نادەن.
لە ساڵێکدا نۆ ڕۆژنامەنووس لە سووریا کوژراون
بەپێی ئاماری (کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڕاستی بۆ تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان)، لە ماوەی ساڵێکدا نۆ ڕۆژنامەنووس لە سووریا کوژراون، یان تیرۆرکراون.
تورکیا داوایەک ئاڕاستەی پەکەکە دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێشوازی لە کشانەوەی پەکەکە دەکەین و بڕیارەکە "ئەرێنی و زۆر زۆر گرنگە".