بەهۆکارێکی سەیر جۆرجی میلۆنی دەدرێتە دادگا
بەپێی زانیارییەکان، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە جینۆسایدی غەززەدا،سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکرێت.
ئەمریکا ترسی لە حکومەتی دیمەشق هەیە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی هاوپەیمانی دژی داعش، ئەمریکا دەترسێت دیمەشق زانیارییەکانیان بگەیەنێت بە داعش.
بەرهەم ساڵح پۆستێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرێت
د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق پاڵێوراوە بۆ پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پانابەران، ئەگەر ئو پۆستە وەربگرێت ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێتە کەسی دووەمی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
لە تورکیا زمانی کوردی نابێتە ڕەسمی
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیادا، بەڵام هێشتا هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە بۆ دژایەتیی کورد.
ئەبوبەکر عەلی کاروانی:
نەخشەکەی ترەمپ و ئامانجەکانی ناتەنیاهۆ بۆ عەززە
سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت: ترەمپ داوای خۆهەڵوەشاندنەوەی حەماس، هەڵتەکاندنی ژێرخانە سەربازییەکەیی و خۆڕادەستکردن و ڕاگەیاندنی خۆبەدەستەوەدا دەکات، ئەمەش دەبێتە ئەرکی ئەو هێزو ئیدارە ڕاگوزەرییەی کە بریارە بەگوێرەی نەخشەکە پێکبێت.
پێنجی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی سووریا ئەنجام دەدرێت
لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى گەلى سوریا بڵاویکردەوە، یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم لە سەعات ٩:٠٠ی بەیانی دەنگدان بۆ پەرلەمانی سوریا دەستپێدەکات، هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیش لەسەعات ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات.