چاویارنیوز _ ئیسماعیل باقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: رێککەوتنی مەککە دەرەنجامی گەیشتنی وڵاتانی ناوچەکەیە بەو راستییەی کە چیتر بەدیهێنانی ئاسایش لە رێگەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە مەحاڵە.
وتیشی، بەهێزکردنی پەیوەندییە ناوچەییەکان پێویستە و دەبێت وڵاتانی ناوچەکە متمانە لە نێوان خۆیاندا دروست بکەن و رێگە نەدەن خاکەکانیان ببێتە مەکۆ یان خاڵی دەسپێک بۆ هەر دەستدرێژییەک بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاماژەی بەوە کردووە، داخستنی گەرووی هورمز بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران، کارێکی سروشتییە و تا ئەو کاتەی شەڕ بەردەوام بێت، رێگە بە تێپەڕبوون لە گەرووەکە نادەین و کردنەوەی تەنها بەستراوەتەوە بە بارودۆخ و مەرجەکانی ئێرانەوە.
باسی لەوە کرد، رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان (تورکیا، سعودیە و پاکستان) دژی ئێران نییە و هیچ پاساوێک بۆ ئەو تێڕوانینە نییە، تەنانەت بەشداریی ئێران لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیەتی و بە هەموو شێوەیەک دەستێوەردانی بیانی لە ناوچەکە رەتدەکەنەوە.
No Comment! Be the first one.