چاویارنیوز _ بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی تورکیا، پاش دەرچوونی یاسایەک لە پەرلەمان، پەکەکە ماوەی مانگ و نیوێک تا دوو مانگی لەبەردەمدایە بۆ ڕادەستکردنی چەک و درۆنەکانی لە رێگەی نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە هەولێر و سلێمانی، ئەمەش دوای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان.
ئەو ئەندامانەی دەگەڕێنەوە سزاکانیان هەڵدەپەسێردرێت، بەڵام 180 بۆ 200 کادری باڵا و نزیکەی هەزار ئەندام، لەوانە سەرکردەکانی وەک باهۆز ئەرداڵ، موراد قەرەیلان، جەمیل بایک، دوران کاڵکان و بەسێ هۆزات، یاساکە نایانگرێتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە تورکیا. عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش یاساکە نایگرێتەوە.لە کۆی چوار هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار زیندانیی پەکەکە و کەجەکەش، ئەوانەی تاوانی کوشتنیان لەسەرە یان پێش 2005 بە سزای قورس زیندانی کراون ئازاد ناکرێن، بەڵام ئەوانی دیکە سزاکانیان هەڵدەسەپێردرێت.
پرۆژەیاساکەی تورکیا، 5000 ئەندامی پەکەکە و کەجەکە ناگرێتەوە
بەپێی ئەو پرۆژەیاسایەی کە لە پەرلەمانی تورکیا دەنگی پێدراوە، چەندین سەرکردەی پارتی کرێکاران ناتوانن بگەڕێنەوە تورکیا و یاساکە نایانگرێتەوە
No Comment! Be the first one.