چاویارنیوز _ سەرەڕای ئەوەی پرۆسەی ئاشتیی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە گۆڕێدایە، بەڵام تورکیا هێشتا بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی باشووری کوردستان.
کامەران عوسمان رێکخەرى تیمى کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTـى ئەمەریکى ڕایگەیاند: لە مانگی تەممووزدا، سوپای تورکیا 18 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە، ئەمە لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا، سوپای تورکیا 550 هێرش و بۆردوومانی ئەنجامدابوو، بەمەش رێژەى هێرشەکان کەمى کردووە.
کامەران عوسمان:
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی هەرێم
سەرەڕای پێکهێنانی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ ئاشتی، بەڵام تورکیا لە ڕێگەی بۆردومانکردنی هەرێمەوە، دژی ئەو کۆمسیۆنەیە.

No Comment! Be the first one.