چاویارنیوز – دیمەشق تووڕە بووە لەوەی کە مەزڵوم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەتەو و ،سەردانەکە دیمەشق و ئەنقەرەی زۆر توڕە کردووە و دەڵێن هەر سەردانێکی دیبلۆماسی بێت پێویستە بە مۆڵەتی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بکرێت.
دیمەشق بەهۆی پێشوازییەی ئەوروپا لە مەزڵوم عەبدی گڕی گرتووە و داوای ڕوون کردنەوە دەکات،حکوومەتە کاتیەکەی شەرع توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو پێشوازییانەی دەربڕی کە لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکرێت،و ئەم هەنگاوە بە “بەزاندنی سنوورەکان” وەسف کردووە.
دیپلۆمات کارێکی سووری کە نەیویستوە ناوی بهێندرێت لێدوانێکدا بۆ میدیای “سوریا الان” چەند خاڵێکی سەبارەت بەم سەردانانە خستە ڕوو.
ئەو دیپلۆماتکارە ئاشکرای کردووە کە گەشتەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەبێ هیچ هەماهەنگییەکی پێشوەختە یان وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەنجام دراوە، و مەزڵوم عەبدی هیچ سیفەتێکی فەرمی یان دەسەڵاتێکی یاسایی نییە کە ڕێگەی پێ بدات وەک نوێنەرایەتییەکی سیاسی یان دیپلۆماتی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکاندا کۆببێتەوە.
لایەنی سووری پێشوازی کردن لە عەبدی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بە “بەزاندنی عورفە دیپلۆماتییەکان” و “دەست تێوەردانێکی قبوڵ نەکراو لە کاروباری ناوخۆی سووریا” ناو دەبات.
ئەم کاردانەوە توندەی دیمەشق لە کاتێک دایە کە مەزڵوم عەبدی بە مەبەستی ئەنجام دانی چەند دیدارێکی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا،لە گەشتێکی دیپلۆماتی دایە،ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بە دەست هێنانی پشتگیری نێودەوڵەتی زیاتر بۆ ڕۆژ ئاڤا و کورد لە سوریا دەبیندرێت.
No Comment! Be the first one.