چاویارنیوز _ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: کاروانێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا بە چەک و پێداویستی سەربازیی لەهەرێمی کوردستانەوە چونە بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیان زیاتر لە 20 بارهەڵگر دەبوو.
ڕوانگەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزیكی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا کە زیاتر لە 20 بەرهەڵگر چەک و پێداویستی لۆجستیان پێبووە، لە هەریمی کوردستانەوە بۆ ناو خاکی سوریا گواستراونەتەوە و لە شاری حەسەکە جێگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لەم کاروانەی ئەمڕۆ، دوو ڕۆژ لەمەوبەر کاروانێكی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە چەک و پێداویستی لۆجستییەوە چونە بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە حەسەکە، ئەم ئاڵۆگۆرکردنەی هێز لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش پەیوەستە بەبەردەوامی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.
هێزێکی ئەمریکا بەرەو ڕۆژئاوا جوڵەی پێکرا
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: کاروانێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا بە چەک و پێداویستی سەربازیی لەهەرێمی کوردستانەوە چونە بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

No Comment! Be the first one.