چاویارنیوز _ جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە و تێپەڕاندنی پێویستی بە هەنگاوی خێرای سیاسی و یاسایی هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوامیی تێڕوانینە ئەمنییەکان هێشتا ڕێگرە لەبەردەم سەرکەوتنی پرۆسەکەدا.
بایک جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی سەد ساڵەی کورد تەنها بە داوای چەکدانان چارەسەر ناکرێت، بەڵکو دەبێت مافە بنەڕەتییەکان و پرۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیا پێکەوە گرێدراو ببن.
هەروەها ڕەخنەی لەو یاسایانە گرت کە بەشێک لە بەڕێوەبەران لە دەرەوە دەهێڵنەوە، و دووپاتی کردەوە کە دیموکراتیکبوون و پرسی کورد وەک گۆشت و نینۆک لێکئاڵاون.
ناوبراو داوایکرد ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرفەتی پێبدرێت تاوەکو ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران کۆببێتەوە و ڕای گشتی ئاگادار بکاتەوە.
پرۆسەی ئاشتی لەبەردەم هەرەسدایە
سەرکردەیەکی دیاری کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رەخنە لە پرۆسەی ئاشتی دەگرێت و دەڵێت: عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرفەتی پێبدرێت تاوەکو ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران کۆببێتەوە و ڕای گشتی ئاگادار بکاتەوە
No Comment! Be the first one.