چاویارنیوز _ ئێران گەرووی هورمزی وەک کارتی فشار بەرامبەر واشنتۆن بەکاردەهێنێت و رایگەیاندووە، تەنیا لە بەرامبەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانمان و هەڵگرتنی تەواوی سزاو ئابڵۆقە ئابوورییەکان _ بەتایبەت لەسەر کەرتی سووتەمەنی و پترۆکیمیاوی _ ئامادەین رێڕەوێکی کاتی بۆ کەشتییەکان بکەینەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تاران لەگەڵ مەسقەت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئیدارەدانی گەرووەکە.
وەک وەڵامێکیش بۆ قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، لە رووی سەربازی و دیپلۆماسییەوە، سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لە کۆنترۆڵی تەواوەتیی خۆی بەسەر گەرووەکەدا کردەوە و پڕوپاگەندەکانی ئەمریکای سەبارەت بە کرانەوەی گەرووی هورمز بە درۆی شاخدار ناوبرد.
ئێران جەخت لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەکاتەوە
ئێران باس لە کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات و رایگەیاندووە، کۆنترۆڵی تەواوی گەرووەکە لەژێر دەستی تاراندایە و کردنەوە و داخستنی بەدەستی ئێمەیە.
No Comment! Be the first one.