چاویارنیوز: ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگەیەکی مێژوویی و تورکیا پشتگیری گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەکات.
ساڵح موسلیم لەبارەی دەنگۆی میدیاکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا سەبارەت بە هەوڵی تیرۆری مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی لە روداوەکانی سوەیدا بڵاو دەکرێنەوە، لەبەر ئەوەی پرسیارگەلی زۆر سەبارەت بە رۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە گۆڕانکارییەکانی ئەوێدا هاتوونەتە ئاراوە.
دەشڵێت، دروزەکان خەڵکێکن کە ئایینێکی کۆنی خۆیان هەیە، بەهۆی نیشتەجێ بوون لە ناوچە شاخاوییەکان، وەک ئێزدی و عەلەوییەکان، تا ئاستێک لە داگیرکارییەکانی ئیسلامی پارێزراون. مێژوو دەری دەخات کە لە سەردەمی هەر خەلافەتێکی ئیسلامیدا، ئەوان وەک ئێزدییەکان روبەڕوی جینۆساید بوونەتەوە.
لەلایەن ساڵح موسلیم-ەوە
پێگەی تورکیا لەگرژییەکانی سوریادا ئاشکرادەکرێت
هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگەیەکی مێژوویی و تورکیا پشتگیری گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەکات.

No Comment! Be the first one.