چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانکردەوە، ڕەنگە مەترسییەکی گەورە ڕووبەڕووی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتەوە، ئەوەش بەهۆی دیاریکردنی ئەو سزا نوێیانەى وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر روسیا، کە چەندین کۆمپانیای ئەو وڵاتەکە دەگرێتەوە.
لەناو ئەو کۆپانیایانەدا، سزاکانی ئەمریکا دەیگرێتەوە، هەردوو کۆمپانیاى لوکۆیل و ڕۆسنەفت دەگرێتەوە، کە دووکۆمپانیای دیار و بەناوبانگی نەوتی ئەو وڵاتەن و لە چەند کێڵگەیەکى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستان کار دەکەن.
بەپێی شیکاری شارەزایانیش، سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا هەنگاوێکی دیراسەکراوەو کاریگەرى لەسەر بازاڕی جیهانیی وزەدا دادەنێت و کاردانەوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی نەوتی عێراق و هەرێم دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینی شارەزایان، کاریگەریی ئەو سزایانە بۆسەر عێراق و هەرێم بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوکۆمپانیایانە دەکەن و ئێستا کەوتوونەتە ژێر چاودێرییەکی دارایی نێودەوڵەتییەوە، ئەمەش بەو مانایەیە هەر دواکەوتنێک لە گواستنەوە، دارایی، یان گواستنەوەی تەکنەلۆژی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان.
مەترسیی ڕاگیران لەسەر هەناردەى نەوتی هەرێم هەیە
بەپێی ئەو سزایانەی ئەمریکا خستوویەتی بەسەر روسیا، مەترسی لەسەر راگرتنەوەی هەناردەی نەوتى عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
No Comment! Be the first one.