چاویارنیوز _ پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێوڕەسمی زانکۆی دهۆکدا، رێزینا لەو پەرلەمانتارانەی کە پێشتر پارتی لە گوتاری سیاسیی خۆیدا وەک “دوژمنی کورد” ناوی دەبردن و شەقامی کوردی دژیات هاندەدان و لە رێگەی میدیاکانیەوە هەر کوردێکی بە “خائین و جاش” ناو دەبرد ئەگەر تەنیا سڵاویشی لەم پەرلەمانتارە عێراقییانە بکردایە.
وەک میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، ئەو پەرلەمانتارانەیش، حەنان فەتلاوی، یوسف کیلابی و غەیس کیلابی، سەید جاسم، جێگری سەرۆکی کوتلەی مونتەسیرونی سەر بە ئەبو ئالا و عیماد قاسم لە کوتلەی دەعمی دەوڵەی نزیک لە حەشدی شەعبی، سەددام حسێن نوعەیمی و میزەر سۆفی، سەرۆکی کوتلەی ئەبومازنی دەستگیرکراو لەسەر دزی، دیارترین ئەو پەرلەمانتار و کەسایەتییانە بوون کە لە لایەن پارتییەوە بانگێشت کرابوون و پێشوازییان لێکرا.
No Comment! Be the first one.