چاویارنیوز ـــ لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025دا، ئارسناڵ لە ژێر سەرپەرشتی میکێل ئارتێتا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، لە پێنج یاری لەسەریەک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە هەر پێنج یارییەکەدا دەروازەکەی بە داخراوی هێشتەوە.
لە چامپیۆنزلیگدا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لەم یارییەدا گابرێل مارتینێلی و بوکایۆ ساکا گۆڵەکانی تیپەکەیان تۆمارکرد. ئەم سەرکەوتنە ڕێگەی بە ئارسناڵ دا بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی 2013/2014ەوە دوو یاری یەکەمی چامپیۆنزلیگ بە بردنەوە دەستپێبکات و هەروەها بە بێ لێدانی گۆڵ بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی 2007/2008ەوە ئەو کارە بکات.
لە خولی نایابی ئینگلتەرا، ئارسناڵ بۆ یەکەمجار لە یاریگای خۆیدا لە وێستهامی بردەوە و بە ئەنجامی 2-0. پاشان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە لە یانەی فولهامی تۆمار کرد. پاشان لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 4-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوە. لە کۆتا یاری ئەم مانگەدا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 1-0 لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
ئاستێکی سەرنجڕاکێشی ئارسناڵ لە مانگی تشرینی یەکەمدا، یەکگرتوویی و بەهێزی تیپەکە لە سەرانسەری یارییەکەدا نیشان دەدات. بەمەش ئارسناڵ بووەتە یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ.
No Comment! Be the first one.