چاویارنیوز _ لویس دێلافونتێ، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە بیروڕایەکدا سەبارەت بە ڕکابەریی نێوان ڕۆدری و لامین یامال بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەو هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو دوو یاریزانەدا نییە و لە کۆتاییدا دەیەوێت ئەو خەڵاتە بەناوبانگە بدرێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی ئیسپانیا.
دێلافونتێ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەگەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ببەخشێتە یەکێک لەو یاریزانانە، کام یاریزان هەڵدەبژێرێت، وتی: کێشەکە ئەوەیە هەردووکیان ئیسپانین و من خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەدەم بە ئیسپانییەک، من هیچ جیاوازییەک نابینم لەنێوان ئەو دووانەدا.
لێدوانەکانی سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دۆخێکدا هات کە ڕۆدری و لامین یامال هەردووکیان لە کەسایەتییە دیارەکانی تۆپی پێ لە وڵاتەکەدان و لە گفتوگۆکانی تایبەت بە تۆپی ئاڵتونی ئیسپانیا ناویان هاتووە. دێلافونتێ کە هەردوو یاریزانەکە بە باشی دەناسێت، ڕەتیکردەوە یەکێکیان وەک هەڵبژاردەی سەرەکی خۆی هەڵبژێرێت.
هەروەها بیروڕای ئەو ڕاهێنەرە ئەوە دەردەخەن کە ئەو جیاوازی لە نێوان دوو نەوەی جیاوازی یاریزانانی ئیسپانیدا، دانانێت و هەردووکیان بە شایستەی سەرنجدان دەزانێت. ڕۆدری لەم چەند ساڵەی دواییدا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، هاوکات یامالیش لە تەمەنێکی کەمدا پێگەیەکی بەرچاوی لە تۆپی پێی ئیسپانیا بەدەستهێناوە.
لویس دێلافۆنتێ، جەختی لەسەر سروشتی ئیسپانی هەردوو یاریزانەکە کردەوە، حەزی تایبەتی خۆی لە نێوان ڕۆدری و یامالدا ڕانەگەیاند، تەنها هیوای خۆی دەربڕی کە یەکێک لە نوێنەرانی تۆپی پێی ئیسپانیا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە.
No Comment! Be the first one.