چاویارنیوزـــ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید بەشداریی لە چاوپێکەوتنێکی وردی لەگەڵ میدیاکان کرد دوای بردنەوەی گالاکتیکۆس بەرامبەر بەرشەلۆنە و باسی لە گرنگی ئەم بردنەوەیە و کەشوهەوای تایبەتی یارییەکە کرد.
ڤینیسیۆس سەرەتا سەبارەت بە ئەزموونی ئیلکلاسیکۆ و باڵادەستی تیپەکەی وتی: یارییەکی نایاب بوو، بردنەوە لە ئیل کلاسیکۆ هەمیشە تایبەتە و زۆر گرنگە، دوای دەستپێکردنی باشی وەرزەکە، چاوەڕێی ئەم یارییە بووین، هاندەران هەموو شتێکیان بۆ ئێمە کرد و توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پاڵنەرەکانی یارییەکەی ئێل کلاسیکۆ وتی: بێگومان ئەمە کەشوهەوای یارییەکانی ئێل کلاسیکۆیە، هەمووان چاوەڕێی ئەم یارییە بوون، بەتایبەتی لە یاریگای خۆمان و بە پاڵپشتی هاندەران، ئەم وروژاندنە وایکرد ڕۆژێکی نایابمان هەبێت.
پاشان ڤینیسیۆس باسی لە ئاسۆی تیپەکە بۆ هەفتەکانی داهاتوو کرد و وتی: بەڵێ، بەڵێ، ئێستا دەبێت هەندێک خۆشی بەسەر بەرین، ڕاستە؟ چەند ڕۆژێک پشوومان هەیە بۆ ئەوەی هەندێک خۆشی و پشوو بدەین، ئەوەش گرنگترین شتە، دواتر یارییەکی دەرەوەی یاریگامان هەیە و جارێکی دیکە ڤالێنسیا، بەڵام گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین لەسەر ئەم ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی شتە گەورەکان لەم وەرزەدا.
لەکۆتاییدا ئەستێرەی ڕیال مەدرید پەیامێکی بۆ هاندەرانی مەدرید دانا: پەیامێک بۆ هەموو مەدریدییەکان بەتایبەت ئەوانەی کە هاتنە بێرنابیۆ و بە سۆزەوە پشتگیریان کردین، ئەمە کەشوهەوای ئیلکلاسیکۆیە؛ زۆر شت لە نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگا ڕوودەدات، هەوڵدەدەین هاوسەنگی ڕابگرین، بەڵام هەمیشە ناکرگێت، نەماندەویست هیچ کەس توڕە بکەین، نە یاریزانە گەنجەکان و نە هاندەران. ئێمە ئەوە دەزانین کە کاتێک دەچینە ناو یاریگا دەبێت بەشداری خۆمان بکەین و ئەوەش ڕوویدا.
No Comment! Be the first one.