چاویارنیوز _ لەگەڵ کردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیاو سلێمانی، کۆمپانیا تورکییەکان ڕوو لە سلێمانی دەکەن و لەدوای کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەی جێتیش لە سێی تشرینی دووەمدا گەشتەی ئاسمانییەکانی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا و دواتر لەئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی و لە بەسرەش دەست پێدەکات.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیاکەش، ئەنادۆڵو جێت لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، یەکەم گەشتی لە ئەنقەرەوە بۆ هەولێر ئەنجامداوە و گەشتەکانی دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (یەکشەممان و پێنجشەممان) بەردەوام دەبن.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیاکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە سێی تشرینی دووەمدا یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ئەنجام بدات، ئەم گەشتانەش سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێن (ڕۆژانی دووشەممە، چوارشەممە و هەیینی).
ئەنادۆڵو ڕوو لە سلێمانی دەکات
دوای ئەوەی لە 3ی ئەم مانگە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، لەئێستادا کۆمپانیا تورکییەکانیتریش گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی ڕێکدەخەن.
No Comment! Be the first one.