چاویارنیوز _ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە مووچەی مانگی 9 ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە دابەشبکرێت، چونکە هیچ بیانویەک بۆ بەغداد ناهێڵینەوە کە مووچە نەنێرێت.
هەر لەو بارەیەوە، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتوویەتی: لەئێستادا 120 ملیار دینار ئامادە دەکرێت بۆ مووچەی مانگی 9 و چاوەڕێی بەغدادین پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9 بنێرێت.
چاوەڕواندەکرێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە سێشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 9 بدرێت.
چاوەڕێ دەکرێت سێشەممەی داهاتوو بڕیار لەسەر مووچەی مانگی نۆ بدرێت
بەپێی قسەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم نزیکەی 30 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 9 نێردراوە بۆ بەغداد و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ناوخۆش ئامادەیە.
No Comment! Be the first one.