چاویارنیوز ــــ خشتەی نوێی باشترین هێرشبەرانی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵی 2025 بڵاوکرایەوە، کە دەریدەخات کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی هێرشبەری ساڵ گەیشتۆتە لوتکە.
لەم لیستەدا ئەستێرە گەورەکانی جیهانی تۆپی پێ بەردەوامن لە درەوشاوەیی و ژمارەیەکی پێوانەیی سەرسوڕهێنەریان بەجێهێشتووە. لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدا لیۆنێل مێسی ئاستێکی نائاسایی پێشکەش دەکات؛ توانیویەتی لە 48 یاریدا 61 گۆڵ تۆمار بکات (تێکەڵە گۆڵ و ئەسیستەکان). لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا ئامارێکی لەم شێوەیە نەک هەر سەرنجڕاکێشە بەڵکو ڕۆژە زێڕینەکانی لە بەرشەلۆنە بەبیر دەهێنێتەوە. مێسی کە ئێستا یاری بۆ یانەی ئینتەر میامی دەکات، دەریخستووە کە هێشتا لە بەرزترین ئاستی تواناکانیدایە و کاریگەرییەکانی لە هەموو یارییەکدا حاشا هەڵنەگرە.
لە پلەی دووەمدا کیلیان ئمباپێ لە 54 یاریدا 60 گۆڵی تۆمارکردووە. ئەستێرە فەڕەنسییەکەی ڕیال مەدرید به فۆرمه نائاساییەکەی جارێکی تر پێگەی خۆی وەک یەکێک له باشترین هێرشبەرتکانی جیهان پشتڕاست کردەوە. ناوبراو تێکەڵەیەک لە خێرایی و تەکنیک و وردبینی کۆتایی هێنان بە یارییەکانی خۆی نیشان دا و پایەی سەرەکی سەرکەوتنی پاریس بووە لەم وەرزەدا.
لە پلەی سێیەمیشدا هاری کەین بە تومارکردنی 59 گۆڵ لە 52 یاریدا دەبینرێت. لە سێیەم ساڵی یاریکردنیدا لە ئەڵمانیا، هێرشبەرە ئینگلیزەکەی بایرن میونشن توانی ئامارێکی سەرسوڕهێنەر تۆمار بکات و خۆی وەک یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ئەوروپا جێگیر بکات. لە پشت ئەم سێ سوپەرستارەوە، ئێرلینگ هالاند وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر گۆڵی ڕکابەر دەمێنێتەوە و 50 بەشداری لە 40 یاریدا کردووە. هەروەها عوسمان دێمبلی وەرزێکی نایابی بەسەر بردووە و 42 بەشداری لە 42 یاریدا کردووە.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە تۆپی پێ لە ساڵی 2025دا شایەتی شەڕێکی هەناسەبڕکێیە نێوان نەوە جیاوازەکانی تۆپی پێدا؛ لە مێسی ئەفسانەییەوە تا دەگاتە ئمباپێ و هالاند کە داهاتووی وەرزشەکە لە قاڵب دەدەن.
No Comment! Be the first one.