چاویارنیوز ـــ پۆل پۆگبا یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی تەنها ڕۆژێک پێش گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو بۆ یاریکردن لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بوو و یارییەکەی ئەم هەفتەیەی بەرامبەر پاریس هەڵوەشایەوە.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە یەکەم یاری ڕکابەریی لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا دواخست. پۆگبا دوایین جار لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 بۆ یانەی یۆڤانتۆس یاری کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 18 مانگ سزای مادەی هۆشبەری بەسەردا سپێنرابوو. لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بەرنامەیەکی چڕ و پڕی لەشجوانی ئەنجامداوە و بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا بۆ یەکەمجار لە پێکهاتەکەدا بەشداری بکات.
سێباستیان پۆکۆنیۆلی ڕاهێنەری مۆناکۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو پۆگبا ئەگەری گەڕانەوەی هەیە، بەڵام پێکانێکی نوێ لە مەشقەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا هەموو شتێکی گۆڕی. یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی توندی پێکانەکەی دەکەن بەڵام هیوادارن تەنها بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕێن لە 22ی ئەم مانگەدا.
لەو کاتەوەی پەیوەندی بە مۆناکۆوە کردووە، پۆگبا تەنها بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانی تاکەکەسی و کۆبوونەوەکانی چاکبوونەوە و لەشجوانیدا کردووە، هاندەران هێشتا چاوەڕێی یەکەم دەرکەوتنی فەرمی دەکەن بە درێسی سوور و سپییەوە. ناوبراو لە تەمەنی 32 ساڵیدا، ئیتر ئەو یاریزانە سەرسووڕهێنەرە نییە کە ڕۆژێک بوو و گەڕانەوەی بۆ خولی پلە یەکی ڕیزبەندی پێویستی بە سەبر و بەڕێوەبردنێکی ورد دەبێت، ئەمەش شتێکە کە ستافی ڕاهێنەرایەتی مۆناکۆ بە ڕوونی لەبەرنامەی کاری ناوبراودا گونجاندوویەتی.
No Comment! Be the first one.