چاویارنیوز – ڤێرجیل ڤان دایک کاپتنی لیڤەرپوول دوای سەرکەوتنە بەنرخەکەی تیپەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا ڕایگەیاند، دەبێت لیڤەرپوول لە هێڵی بەرگرییەوە دەست بە بنیاتنانەوە بکات.
یانەی مێرسیساید ڕێدز توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی ڕیال بباتەوە کە باشترین ئاستی ئەم وەرزە بوو، گۆڵیان تۆمارکرد و بەرگرییەکی یەکگرتوویان پێشکەش کرد.
پێش ئەم دوو بردنەوەیەی ئەم دواییە، لیڤەرپوول لە دۆخێکی ناجێگیردا بوو، چونکە شەش دۆڕان لە حەوت یاریدا و دە یاری بەبێ گۆڵی خاوێن فشارێکی زۆری خستە سەر تیپەکە و ڕاهێنەرەکە. بەڵام بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەستۆن ڤێلا لە خولەکە و پاشان بردنەوەی لە ڕیاڵ هیوای بۆ کەمپی سوورەکان گەڕاندەوە.
ڤان دایک دوای یارییەکە وتی: ئێستا ئاسانە بڵێین دوو یاریمان لەسەریەک بردۆتەوە، بەڵام لە دنیای ئاژاوەگێڕیدا دەبێت ئارام بمێنیتەوە و دیدگایەکی دروستت هەبێت، هەموومان دەزانین تۆپی پێ چۆنە و شتەکان دەتوانن لە شەوێکدا بگۆڕدرێن.
لەبەرامبەردا ئارسناڵ بە 7 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ و لیڤەرپوولەوەیە و لە هەر چوار یاریی چامپیۆنزلیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و هەشت خاڵی خاوێنی لەسەریەک پاراستووە.
ڤان دایک زیاتر وتی: دەتوانن ببینن ئارسناڵ لە هەڵکشاندایە و هۆکارەکەشی پاککردنەوەی گۆڵەکانە و دەستبەردارنەبوون لە هەلەکان، ئێمە کوالیتیمان هەیە بۆ ئەوەی لە هەر کەسێک ببەینەوە، بەڵام هەموو شتێک لە هێڵی بەرگریەوە دەست پێدەکات، ئەمڕۆ بینیتان هەمووان بە زەحمەت کاردەکەن، دەبێت بەردەوام بین، چونکە یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر مانچستەر سیتی و ئێرلینگ هالاند جارێکی دیکە تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆ ئێمە.
No Comment! Be the first one.