چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دوێنێ وەزیرێکی کورد کە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداربوو و ڕایگەیاندبوو کە داوایان لە تەیف سامی کردبوو بۆ ناردنی مووچە لەپێش هەڵبژاردندا، بەڵام تەیف سامی وتوویەتی مووچە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی پارتی، تەیف سامی بە نوێنەرانی کوردی ڕاگەیاندووە، دوای هەڵبژاردن راستەوخۆ مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت، ئەویش بە ناردنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوە.
مووچەی مانگی نۆ کەوتە دوای هەڵبژاردن
لەکاتێکدا حزبە حاکمەکانی هەرێم چاوەڕێبوون بەغداد لەپێش هەڵبژاردندا مووچەی مانگی نۆ بۆ هەرێم، بەڵام دوێنێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆتاییهات و بڕیاریش لەسەر مووچە نەدرا.
No Comment! Be the first one.