چاویارنیوز ـــ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لێدوانەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە بردنەوەی میسی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠٢٢ کاردانەوەی بەرفراوانی هاندەرانی تۆپی پێی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لە وتارەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەرجەنتین پێش مێسی نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە. وتەیەک کە یەکسەر ڕوماڵی زۆری میدیاکانی لێکەوتەوە. دوابەدوای ئەم قسانە، دەیڤد بێکهام، خاوەنی یانەی ئینتەر میامی و یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی تۆپی پێی جیهانی، لە چاوپێکەوتنێکی ناڕاستەوخۆ، بەڵام گاڵتەجاڕانەدا کاردانەوەی بەرامبەر ئەم بابەتە دەربڕی. دەیڤد بێکهام دەڵێت: بەڵێ، ڕیال مەدرید، مانچستەر یونایتد و ئەلنەسریش پێش کریستیانۆ چەندین نازناویان بەدەستهێنابوو، بەڵام ئینتەر میامی پێش ئەوەی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بکات، هەرگیز نازناوێکی بەدەست نەهێنابوو و لەگەڵ مێسی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
بێکهام بەم قسانە ناڕاستەوخۆ بەرگری لە پێگە و کاریگەری نائاسایی لیۆنێل مێسی لە تۆپی پێدا کرد و بیری هێنایەوە کە بوونی لە هەر تیپێکدا، لە دەرەوەی ئامار و ژمارەکان، دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی مێژوویی. مێسی لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە ئینتەرمیامی کرد و بۆ جاری یەکەم ئینتەرمیامی بردەوە لە جامی خولەکاندا Leagues Cup، شەرەفێک کە زۆر کەس بە ئەنجامی درەوشاوەیی بەتەنهای مێسی لەنێو یاریگادا دەزانن.
No Comment! Be the first one.