چاویارنیوز ـــ ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەی ئەلئەهلی دەیەوێت لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەتوانێت لەژێر چاودێری تۆماس فرانکدا ئەنجامی بدات، ئەو ڕاهێنەرەی کە پەرەی پێدا بۆ ئەوە ببێتە هێرشبەرێکی پلە یەک لە یانەی برێنتفۆرددا.
تۆنی لە هاوینی 2024 لە یانەی برێنتفۆردەوە ڕووی لە خولی پڕۆفشناڵی سعودیە کرد و بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند. ئەمەش گواستنەوەیەکی بەرزە و وەک دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ هێرشبەرە ئینگلیزەکە سەیر دەکرا. بەڵام ئێستا تەنها دوای ساڵێک مەیلی گەڕانەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی هەیە.
بەهۆی ئەوەی دۆمینیک سۆلانکی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و ڕاندال کۆلۆ مۆانی تووشی شکانی چەناگە بووە، تۆتنهام زۆر پێویستی بە گۆڵکارێکی متمانەپێکراو هەیە. فرانک کە تۆنی لە ئەستێرەی چامپیۆنزلیگەوە گۆڕی بۆ ئینگلتەرا، تا ئێستاش ئارەزووی هێرشبەرە پێشووەکەی دەکات.
بەڵام بەگوێرەی ماڵپەڕی تاڵکسپۆرت، گواستنەوەی تۆنی لە مانگی یەکدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە. دەستەی کارگێڕی ئەلئەهلی ئامادەنین دەستبەرداری یاریزانە ئەستێرەکەیان بن، بەتایبەت دوای دەستپێکردنی درەوشاوەی ئەم وەرزە. تۆنی لە 15 یاریدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و بووەتە کەسایەتییەکی کاریگەر لە ژووری جلگۆڕیندا. لە لایەکی ترەوە یاساکانی باجی سعودیە گەڕانەوەی بۆ ئینگلتەرا لە ڕووی داراییەوە قورس دەکات.
دەیڤد بێنتلی یاریزانی پێشووی تۆتنهام بە سکای سپۆرتی وت: بە دڵنیاییەوە دەیەوێت بچێتە تۆتنهام، یاریکردن لەو یاریگایە لەگەڵ تۆماس فرانک دەبێتە شوێنێکی ئایدیاڵ بۆی، ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە ناو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەوە پەیوەندی بە پارەوە نییە؛ دەبێت یاری بکات بۆ ئەوەی بچێتە پێکهاتەی مۆندیال.
بێنتلی زیاتر گوتی: “ئەو یاریزانێکی گەورەیە، گۆڵ تۆمارکردنی لە پریمەرلیگ ئاسان نییە، بەڵام شێوازی یاریکردنی و توانای گۆڵکردنی… پێویستە بچێتە تۆتنهام، ڕاستە؟ کاتێکی خۆشی لە برێنتفۆرد بەسەر برد لە سەردەمی تۆماس فرانک و دڵنیام پەیوەندییان هەیە، تۆتنهام لە ئێستادا کێشەی هێرشبەری هەیە؛ سۆلانکی پێکاوە و ڕیچارلیسۆنیش لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە، دەشێت یاریزانێکی ئاست باڵا بێت بۆ یانەی تۆتنهام لە ساڵی 2016دا”
No Comment! Be the first one.