چاویارنیوز ـــ بەگوێرەی ماڵپەڕی کات ئۆفساید، سێ یانەی گەورەی ئەوروپی، ئارسناڵ، لیڤەرپوول و یۆڤانتۆس، کێبڕکێ دەکەن بۆ گواستنەوەی ڤیتینها، یاریزانە داهێنەر و پورتوگالییەکەی پاریس سانجێرمان.
ئەو یاریزانە کە لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە پایە سەرەکییەکانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی پاریس، سەرنجی زۆرێک لە یانە پلە یەکەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
بەڵام پاریس سانجێرمان هیچ نیازێکی نییە ئەستێرەکەی بە ئاسانی لەدەست بدات. سەرچاوە نزیکەکانی یانە فەڕەنسییەکە دووپاتیان کردووەتەوە کە هەر دانوستانێک بۆ گواستنەوەی ڤیتینها تەنها لەو کاتەدا دەستپێدەکات کە یەکێک لەو یانانەی کە دەیەوێت ڤیتینها بگوازێتەوە دەبێ بڕی نزیکەی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بدات. ئەم پارە زۆرە ڕەنگدانەوەی گرنگی ئەو یاریزانەیە لە پڕۆژەی وەرزشی پاریس سانجێرمان و ڕۆڵی سەرەکی ئەو یاریزانە لە پلانە تاکتیکییەکانی لویس ئێنریکیدا، دەردەخات.
لەنێو بژاردەکاندا، ئارسناڵ زۆرترین ئارەزووی خۆی بۆ ڕاکێشانی ڤیتینها نیشانداوە. میکێل ئارتێتا هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی خۆی دەدات و پێی وایە بوونی ئەو یاریزانە پورتوگالییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی کۆنترۆڵی یارییەکە و داهێنان لە قۆناغی هێرشبەریدا. لە لیڤەرپوول، دوای ئەگەری ڕۆیشتنی چەند یاریزانێکی ناوەڕاستی وەک سزۆبۆسلا، ئارن سلۆت، ئەوا بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت کە توانای پاسی ورد و بڕیاری خێرای هەبێت؛ ئەو تایبەتمەندیانەی کە ڤیتینها تێیدا درەوشاوەتەوە.
بە گشتی داهاتووی ڤیتینها لە پاریس بە نادیاری ماوەتەوە. هەرچەندە پاریس سانجێرمان بەنیازی فرۆشتنی نییە، بەڵام ئۆفەرێکی قورس لەلایەن یەکێک لە سێ یانە زەبەلاحەکەی ئەوروپاوە دەتوانێت ئاراستەکان بگۆڕێت و ببێتە هۆی ئەوەی کە شایەتحاڵی یەکێک لە گرانترین گواستنەوەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا بین لە هاوینی ٢٠٢٦دا.
ویرایش شده
10:00
No Comment! Be the first one.