چاویارنیوز _ حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی(سۆمۆ) دەڵێت: ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێت، هیچ کێشەیەک لە پرۆسەکەدا نییە. لەئێستادا بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم هەژمارێكی بانکی کراوەتەوە، کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئاگادارن لە فرۆشتن و داهاتی نەوت.
ڕاشیگەیاند: رێککوتنی کۆتایی ئەمساڵ، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغداد کۆتایی دێت، بەڵام ئۆتۆماتیکی دواتر ڕێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە و بۆ ساڵی داهاتووش هەناردەکردن بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت.
هەناردەی نەوت بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
No Comment! Be the first one.