چاویارنیوز _ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا باس لە پرۆژەی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت و غاز لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەکات، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنە نەوتییەدا کە یەکشەممەی رابردوو عەلی زەیدی لەسەردانەکەیدا بۆ کۆشکی ئەلیزێی فەرەنسا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن ئیمزایکرد
لەو بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردۆتەوە، عەلی زەیدی لەو سەردانەیدا چەند رێککەوتن و لێکتێگەشتنێکی لەگەڵ فەرەنسا ئیمزاکردووە لە بواری نەوت و وزەدا.
بۆرییەک نەوتی عێراق دەگاتە ئەوروپا
سەرۆکی فەرەنسا باس لە رێککەوتنی نەوتی نێوان عێراق و فەرەنسا و ئەوروپا دەکات، ئەمەش دوای ئەو رێککەوتنەی هەفتەی پێشوو عەلی زەیدی لە فەرەنسا ئیمزایکرد
No Comment! Be the first one.