چاویارنیوز – کریستیان بێنتێکێ ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ ماڵئاوایی لە هاندەرانی تیپەکە کرد، دوای ئەوەی بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ دی سی یونایتد کارا نەکرا.
پێشتر یانەکە ڕایگەیاندبوو کە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی نوێ دەکەن، بەڵام ئێستا هێرشبەرە بەلجیکییە تەمەن 34 ساڵەکە، کە سێ وەرزی لە پایتەختی ئەمەریکا بەسەر بردووە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، ماڵئاوایی لە تیپەکەی ڕاگەیاندووە.
سەرەڕای ئامادەیی دی سی یونایتد بۆ دانوستان لەسەر گرێبەستی نوێ، ئەستێرەی بەلجیکی و براوەی پێڵاوی زێڕینی MLS لە ساڵی 2024، لە پەیامی ماڵئاوایی خۆیدا بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بەنیازی ئەوە نییە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ تیپەکەدا. بنتێکێ سوپاسی هاوڕێکانی و ستافی ڕاهێنەرایەتی و هاندەرانی کرد بۆ پشتگیریکردنیان لە دوای هاتنی بۆ تیپەکە لە ساڵی ٢٠٢٢بەملاوە و تیشکی خستە سەر ئەو پەیوەندیانەی کە لەو ماوەیەدا لەگەڵیان دروستی کردووە و بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە کاتەکانی لە یاریگای ئۆدی فیڵد کۆتایی هاتووە.
ناوبراو لە هاوینی ٢٠٢٢دا لە یانەی کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە دی سی یونایتدەوە کرد، بێنتێک یاریزانێکی سەرەکی بووە لە هێرشبەری تیپەکەدا، بەردەوام گۆڵی تۆمارکردووە و خەڵاتی تاکەکەسیشی بەدەستهێناوە لەنێویاندا شوێنێک لە تیپی ئەستێرەکانی MLS و بەدەستهێنانی پێڵاوی زێڕین. لە ماوەی یاریکردنی لە یانەکەدا 47 گۆڵ و 10 ئەسیستیشی تۆمار کردووە،و 30 گۆڵی لە وەرزی ئاسایی خولەکەدا لە ساڵی 2024دا تۆمار کردووە.
No Comment! Be the first one.