چاویارنیوز – یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران باسی لە محەممەد سەڵاح و یاری گروپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ میسر کرد.
تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا و ئەو تیپانەی پێشکەوتن بۆ ئەم ڕکابەرییە گەورەیە، ڕکابەرەکانیان ناسی.
یاری گروپی نێوان ئێران و میسر سەرنجی میدیاکانی هەردوو وڵاتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
خوداداد عەزیزی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “بسێڕاحەتە”ی میسری، باسی لە محەممەد سەڵاح و یاری گروپی ئێران لەگەڵ میسر کرد.
عەزیزی دەڵێت: بە شێوەیەکی شەخسیی من حەزم لە محەمەد سەڵاحە، بەتایبەتی چونکە شێوازی یاریکردنی کەمێک هاوشێوەی ئەو شێوازەیە کە من لە سەردرمی گەنجی خۆمدا یاریم دەکرد. بەڕای من ئەو شایستەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونە.
عەزیزی ئاماژەی بەوەشکرد، جێگەی داخە کە ئێستا لەگەڵ لیڤەرپوول لە دۆخێکی باشدا نییە، دەمەوێت جارێکی دیکە بدرەوشێتەوە.
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئێران سەبارەت به ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالدا لەگەڵ میسر وتی: له مۆندیالدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبینەوە و دڵنیام یارییەکی زۆر گەورە دەبێت، به ڕگریکاره کانمان ڕۆژێکی سەخت بۆ ئەوان درووست دەکەن، چونکه پێموایه هەڵبژاردەی ئێمە لە موندیالدا بە شێوەیەکی زۆر باش و سەرنجڕاکێش یاری دەکات.
لە کۆتاییدا وتیشی: هیوای سەرکەوتن بۆ محەمەد سەڵاح لەو یارییەدا ناخوازم، هەرچەندە زۆرێک لە ئێرانییەکان خۆشیان دەوێت.
No Comment! Be the first one.