چاویارنیوز _ حەسەن سەلمان ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن وتی: تا ئێستا شەش کاندیدی سەرکەوتوو دورخراونەتەوە، باسی لەوەشکرد، بەهۆی تانەکانەوە گۆڕانکاریی لەئەنجامەکاندا ڕویداوە، لیست هەیە کورسیی لەدەستداوە پاش دوورخستنەوەی کاندیدە براوەکەی،بۆ نمونە گۆڕانکاریی لەکۆتای ژنان لەپارێزگای نەینەوا ڕویداوە، بەجۆرێک کورسیی کۆتا لەلیستێکەوە بۆ لیستێکی دیکە گواستراوەتەوەو کورسییەکە گۆڕدراوە بەکاندیدێکی پیاو لەو لیستەی پێشتر خاوەنی کۆتاکە بووە.
باسی لەوەشکرد، لەسەر بنەمای تانەی لایەنەکان دوورخستنەوەی کاندیدەکان ڕوویداوە، بۆ دڵنیابوونیش هەر ئاماژەیەک یان تانەیەک کە پێش پەسەندکردنی کۆتایی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بگاتە کۆمسیۆن، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە تاووتوێدەکرێتو بڕیاری پێویستی لەسەردەدرێت”.
شهش كاندیدى دهرچوو لهههڵبژاردن دورخرانهوه
لە ڕاگەیەنراوێکدا، دوای ئەوەی تانەی لایەنەکان لەدەستەی دادوەرییەوە نێردرا بۆ دادگای فیدراڵی، لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیهنێت، شهش کاندیدی براوە دورخراونەتەوە.
No Comment! Be the first one.