چاویارنیوز _ شیلان جەلال دەرگەڵەیی نووسەر و چالاکی سیاسیی باس لەوە دەکات، پارتی شەڕی هەسەدەی کرد بۆ رازیکردنی داعش و تورک، بەڵام کورد لە رۆژئاڤا لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی لەدژی تیرۆرکرد و بووە قەڵغان بۆ پاراستنی هەموو جیهان.
ئاماژە بەوە دەکات، هەزاران شەرڤان و هاووڵاتی ڕۆژئاڤا بوونە قوربانی ئەو ئازادی و پاراستنە، ئینجا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیشی کوردیان کردەوە قوربانی تورک و عەرەبی سونەی تیرۆریست.
راشیگەیاندووە، هەسەدە لەنێوان بەرداشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی، تورک و هاوپەیمانی وەک بارزانی و بەرداشی برایەتیی گەلانی هێڵێکی تری (ناوخۆ) وەک ئارد هاڕدرا…
هەموو ئەوانە هەسەدەیان هاڕی، جارێکی تر کورد چۆن بڕوا بە کەس بکا و پشت بە کێ ببەستێ بۆ شۆڕش؟
No Comment! Be the first one.