چاویارنیوز – بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیل ناسیۆناڵ، بەرشەلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی میسۆن گرینڤوود ئەستێرەی ئینگلیزی لە یانەی مارسی، وەک کڕینێکی سەرسوڕهێنەر بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشەکە دەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، هێشتا دەرگای بەتەواوی لەسەر ئەم گواستنەوەیە دانەخستووە و بیرۆکەی جۆراوجۆری بۆ داهاتووی هێرشبەری تیپەکە هەیە. میسۆن گرینڤوود جارێکی دیکە سەرنجی بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ خۆی ڕاکێشا بە ئاستە نایابەکانی لە مارسیلیا. بەڵام هەڵوێستی مارسیلیا سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە زۆر ڕوون و پتەو بووە؛ بەڕێوەبەرانی یانەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تەنها 50 ملیۆن یۆرۆ وەرئەگرن.
ئەم ژمارەیە تەحەدایەکی جدییە لە دۆخی ئابووری ئێستای بەرشەلۆنەدا. بەرشەلۆنە کە تا ئێستاش ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە، پێویستی بە پلانی ورد و فرۆشتنی یاریزان، یان دروستکردنی هاوسەنگی دارایی هەیە بۆ ئەوەی هەر کڕینێکی گەورە ئەنجام بدات. هەربۆیە نرخی داواکراوی مارسیلیا، هەرچەندە لە ڕووی تەکنیکییەوە لەگەڵ تواناکانی میسۆن گرینڤوود دەگونجێت، بەڵام بە قورس و هەستیار دادەنرێت بۆ ئابووری ئێستای بەرشەلۆنە.
No Comment! Be the first one.