چاویارنیوز ـــ ڕافینیا، ئەستێرەی درەوشاوەی بەرشەلۆنە لەم ڕۆژانەدا، خەونێکی گەورەی هەیە لە بەرشەلۆنە؛ خەونێک کە ناوی بردنەوەی چامپیۆنزلیگە بە درێسی شین و سپییەوە.
یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکەی بارسا بە دەوروبەرییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە، تا ئەوکاتەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەم جامە هەڵنەگرێت، بیر لە جێهێشتنی یانەکە ناکاتەوە.
ڕافینیا کە خەریکە تەمەنی دەبێتە ٢٩ ساڵ، ئێستا وەک پێگەیشتووترین کەس لە ژیانی وەرزشیدا سەیر دەکرێت. ئەو تەنها یەکێک نییە لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکە، بەڵکو بە بەستنی قۆڵبەستی کاپتن بووەتە یەکێک لە پێشەنگە ڕاستەقینەکانی ژووری جلگۆڕین. درەوشاوەیی ئەم دواییەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، کە ڕۆڵی سەرەکی بینی لە مسۆگەرکردنی پێشەنگی بارسا بە دوو گۆڵ، وێنەیەکی تەواوی یاریزانێکی ئامادە و بەرپرسیار و یەکلاکەرەوەی خستەڕوو.
ئاستی ڕافینیا لەم ماوەیە لە بارسێلۆنادا، ڕاستیی و کاریگەرییەکی زۆر نیشان دەدات. ١٥٧ یاری فەرمی ئەنجامداوە و ٦٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ٤٨ ئەسیستیشی پێشکەش کردووە، ئامارەکان لە ڕیزی گەورەکانی یانەکەی دادەنێن. پێنج نازناوی ناوخۆیی و نازناوی باشترین یاریزانی لالیگا لە وەرزی ڕابردوو و ئاستێکی درەوشاوە لە چامپیۆنزلیگ تەنها هەندێک لە دەستکەوتە سەرنجڕاکێشەکانی ناوبراون.
بەڵام ئەوەی ڕافینیا جیادەکاتەوە کەسایەتی و عەقڵیەتی براوە بوونیەتی. یاریزانێک کە ڕۆژێک لە لیستی دەرکراوەکاندا بوو، ئێستا جێگرەوەی نییە. سەرەڕای ئۆفەرە وەسوەسەئامێزەکان، بەتایبەتی لەلایەن سعودیەوە، تەنها یەک ئامانجی هەیە، ئەویش بردنەوەی جامی ئەوروپایە لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئامانجێک کە بووەتە وەسوەسەی شیرینی ژیانی تۆپی پێی ئەو یاریزانە.
No Comment! Be the first one.