ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) دەڵێت: دان بەخۆگرتنمان بەرەو كۆتایی دەڕوات، ئێمە دەیان ساڵە رووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە دەبینەوە، دەمانەوێت سەرلەنوێ وڵاتەكەمان بونیادبنێینەوە، ئەمەش وەڵامێک بوو بۆ قسەکانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا کە هێرشی کردەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان و داوای کۆتاییهاتنیانی کرد لەسوریا و ئاڵۆزییەکانی سوریا و بەهێزی کورد لەوێ.
ئالدار خەلیل وتیشی: وەزیری دەرەوەی توركیا وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیایە نەك وەزیری دەرەوەی سوریا، هێندەی ئەو دەستوەردان لەم پرسەدا دەكات و باس لە كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن دەكات، وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی لەسەرناكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە هاووڵاتی سورییاین و خۆمان هەوڵدەدەین كێشەكانمان چارەسەربكەین، پێویست ناکات وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو دەستوەردان بكات، بەڵام قسەكردن بەوشێوازە زمانەی هاکان فیدان قسەی پێدەکات دەبێتە هۆی دروستكردنی بەربەست لەبەردەم چارەسەر، ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەگەر دەستوەردانی توركیا نەبوایە تائێستا هەنگاوی گەورەمان بڕیبوو لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی (10) ئازار، بەڵام ئەوان دەستوەردان دەكەن بەشێوەیەكی نەرێنی.
ئاڵدار خەلیل: سەبرمان نەماوە بەرامبەر تورکیا
ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، ئێمە خەریكە دان بەخۆداگرتنمان كۆتایی دێت، دەیان ساڵە رووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە دەبینەوە.
No Comment! Be the first one.