چاویارنیوز _ خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10، ئەمڕۆ سێشەممە چەند وەزارەت و دەستەیەک لەخۆدەگرێت وەک ( مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاكی، دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری و دارایی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئاوەدانكردنەوە و نشتەجێكردن، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم).
هەر لەخشتەکەدا، ئەمڕۆ وەزارەتەكانی ( دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشتبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی) مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
هاوكات سبەینێ چوارشەممە كۆتاییی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دێت .
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن
بەپێی خستەی ڕاگەیەنراوی دابەشکردنی مووچە، دوو ڕۆژە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ ژمارەیەک وەزارەت و دەستە، مووچە وەردەگرن.
No Comment! Be the first one.