چاویارنیوز _ ئەو هەڵکشان و داکشانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نرخی دۆلاردا لەعێراق ڕوویدا، پێشهاتێکی لە عێراق دروستکردووە کە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنێکدا میوانداریی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتەو چەند پرسێکی دیکە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکانیش، یەکێکی دیکە لەتەوەرەکانی دانیشتنەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر قەیرانی نەختینەیی کە بووەتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق.
پارێزگاریی بانکی ناوەندی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق، پارێزگاریی بانکی ناوەندیی عێراق دەباتە ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
No Comment! Be the first one.