چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات _ هەسەدە لەپەیامەکەیدا دەڵێت: “بە نێوەندگیریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان گەیشتین بە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست و دەرهێنانی شەهیدەکان، بریندارەکان، هاوڵاتییە سڤیلەکان و ئەو شەڕڤانانەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گیرییان خواردووە و گواستنەوەیان بەرەو باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا”.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەفتەیەک لەشەڕکردن، کە سوپای سوریا بە هاوکاریی هێزەکانی نزیک لەتورکیا، پەلاماری کوردیاندا.
No Comment! Be the first one.