چاویارنیوز – موجتەبا جەعفەری، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای ئێران ڕایگەیاند کە یەکەکان لە هێزە تایبەتەکانی ئێران، ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان ئەنجام داوە کە گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ڕژێمی ئێرانی لە هەردوو ناوچەی سلێمانی و هەولێر کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی «ئینتخاب» لە زاری جەعفەرییەوە گواستوویەتییەوە، باسی لە چالاکییەکانی ئەرتەشی ئێران کرد لە سایەی ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
جەعفەری گوتی کە هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆ (کڵاو سەوزەکان) ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر ئەنجام داوە، کە پێگەکانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی کردووەتە ئامانج، بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانیان و دیلکردنی ژمارەیەکی تریان.
فەرماندە ئێرانییەکە وتی: ئەو هێزانەی بەشدارییان لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کردووە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات بێ ئەوەی هیچ زیانێک لە ڕیزەکانیاندا تۆمار بکرێت.
No Comment! Be the first one.