چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی میدیای نزیک لە دەسەڵاتی دیمەشق، ئاڕاستەی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە بەرەو رێککەوتن دەڕوات، لە کەشێکی ئەرێنی و بونیادنەرانەدا بەرەوپێش هاتۆتە ئاراوە و بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی سەرکردایەتیی هەسەدە ئەنجام و بڕیاری گرنگ و مێژوویی رابگەیەنێت.
بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، هێزەکانی ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانیانى لە ئەستۆ دەبێت و سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبن، هەرچی مانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)شە، وەک یەكەیەكی یەکگرتووی كراوە، لەگەڵ پێکهێنانی فیرقەی سەربازی لە ناوچەکانی بڵاوەپێکردنیان، لە چوارچێوەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری دەمێننەوە.
ئاماژە بەوەشدەكەن، رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنی ناوخۆیی و سەربازی لە هەردوو شاری سەرێ کانییەو عەفرین کراوە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی سوپای عەرەبی سوریا ناچێتە ناو ناوچە کوردنشینەکانەوە.
هاوكات دانانی نەخشەڕێگایەکی روون و خشتەی کاتیی دیاریکراو بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە دەستوری داهاتووی سوریادا، دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانيش بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن، گفتوگۆکانیش سەبارەت بە زانکۆ کوردییەکان و خوێندکارانی کورد بەردەوامە.
هەسەدە و دیمەشق نزیکن لە رێککەوتن
سەرچاوە ئاگادارەكان لە رۆژئاوای كوردستان، لەبارەی دانوستانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی دیمەشق زانیاری نوێ ئاشکرادەکەن و بەرەوپێشچوون هاتۆتە ئاراوە.
No Comment! Be the first one.