چاویارنیوز _ سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: راستە حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی ناردووە، بەڵام 120 ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا نەناردووە، ئەگەر ئەم هەفتەیە بینێرێت ئەوا بەغدا مووچە دەنێرێت و تا پێکهێنانی حکومەتی عێراق رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت و مووچە دێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، حکومەتی عیراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی و داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکات، داهاتی ناوخۆ بنێرێت، تا مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
عیراق داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیوەستە بە درەنگ و زوو ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە.
No Comment! Be the first one.