چاویار نیوز – بە بیانووی نەبوونی پارە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا دواخست.
ئەم بڕە پارەیە کە وەک بەشێک لە داهاتی ناوخۆ دیاریکراوە، نەناردنی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم بە فەرمی داوای کردووە بڕی ئەو ١٢٠ ملیار دینارەی کە وەک مەرج بۆ ناردنی مووچە دیاریکراوە، کەم بکرێتەوە.
ئەم هەڵوێستە نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم پابەندی ئەو ڕێککەوتنانە نابێت کە لەگەڵ بەغدا لەبارەی پرسی مووچەوە ئەنجامیان دەدات.
No Comment! Be the first one.